پڕۆژەیەکی سەرچاوە کراوە کە لەلایەن **هۆشیار حسین محمد (Cortexa) دیزاین کراوە و پەرەی پێدراوە، بە ئامانجی پێشکەشکردنی ئامرازێکی خێرا و کارا بۆ هاوڵاتیان و کارمەندانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بەتایبەت لە پارێزگای سلێمانی.
ئەم پلاتفۆرمە دوو ئامرازی سەرەکی لەخۆدەگرێت: ڕێبەری ناوەندەکانی تۆمارکردن و سیستمی شیکردنەوەی ئەنجامی تیروپشک.
- دیزاینێکی سەردەمیانە: ڕووکارێکی پاک و مۆدێرن کە لەگەڵ هەموو ئامێرەکاندا (مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر) دەگونجێت.
- دۆخی تاریک (Dark Mode): بۆ ئاسوودەیی چاو لە کاتی بەکارهێnan لە شەودا.
- خێرایی لە کارکردن: بەکارهێنانی Vanilla JavaScript بۆ دڵنیابوون لە خێراترین ئەزموونی بەکارهێنەر.
- گەڕانی زیرەک: توانای دۆزینەوەی خێرای ناوەندەکان بەپێی (ناوی ناوەند، ژمارە، یان ناونیشان).
- پاڵاوتن (Filter): جیاکردنەوەی ناوەندەکان بەپێی قەزا و ناوچەکان تەنها بە یەک کلیک.
- ئاماری ڕاستەوخۆ: پیشاندانی ژمارەی گشتی ناوەندەکان و ئەنجامی گەڕانەکان.
- گەڕانی پێشکەوتوو: دۆزینەوەی ناوەکان بەپێی (ناوی سیانی، ژمارەی تیروپشک، یان ناسنامە).
- فلتەری فرە-بژاردە: توانای پاڵاوتنی ئەنجامەکان بەپێی (بڕوانامە، ڕەگەز، و مەودای ساڵی لەدایکبوون).
- ڕێکخستنی ئەنجامەکان: توانای ڕیزکردنی داتاکان بەپێی (ژمارەی تیروپشک، ناوی ئەلفوبێی، یان تەمەن).
- شیکاریی ئاماری: پیشاندانی ئاماری وردی دەرچووان وەک (ڕێژەی ڕەگەز و تێکڕای تەمەن).
- HTML5: بۆ داڕشتنی بناغەی پڕۆژەکە.
- CSS3: بۆ دیزاینکردن، لەگەڵ بەکارهێنانی تایبەتمەندییە پێشکەوتووەکانی وەک (Custom Properties) بۆ دۆخی تاریک و ئەنیمەیشن.
- JavaScript (Vanilla JS): بۆ نووسینی هەموو لۆجیکی پڕۆژەکە بەبێ بەکارهێنانی هیچ کتێبخانەیەکی دەرەکی.
ئەم پڕۆژەیە بەتەواوی لەلایەن هۆشیار حسین محمد دیزاین و پەرەپێدانی بۆ کراوە. بۆ بینینی کارەکانی تر و پەیوەندیکردن، دەتوانن سەردانی ئەم لینکە بکەن:
ئەم پڕۆژەیە لەژێر مۆڵەتی MIT License بڵاوکراوەتەوە.